سەردێڕ:

ئایا خۆڵبارینەکەی عێراق دەگاتە کوردستان؟

AM:08:56:15/12/2024

1312 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی پێشبینیەکانى کەشناسى ئەمڕۆ ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی هەرێمی کوردستانی گرتبووەوە کۆتایی دێت، بەڵام کاریگەری شەپۆلە ساردەکە تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، کەشناسى هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

ئاماژەی بەوەش کرد، خێرای با لە هەندێک ناوچە چالاک دەبێت و دەگاتە نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

هاوکات، لەلایەکی تریشەوە شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق گرتووە و لە هەندێک ناوچەدا مەودای بینین بۆ ١٠ مەتر کەمبووەتەوە و خێرای باش گەشتووەتە سەرو ٦٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، تەندروستی عێراقیش هۆشداریداوە بە هاوڵاتیان و دەڵێت بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت نەیەنەدەرەوە.

 













گەلەری