سەردێڕ:

سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ ماکرۆن ئەنجامدا

PM:07:55:14/12/2024

1196 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی فەرەنسا پێگەیشت، لە تەلەفونەکەدا دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە تاوتوێ کرا، بەتایبەتی ئەو پێشهاتانەی لە سوریا روودەدەن.


ئەمڕۆ شەممە، نووسینگەی سودانی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە گرنگی چەسپاندنی هەموو هەوڵەکان کرد بە مەبەستی یارمەتیدانی گەلی سوریا بۆ گەیشتن بە خواستەکانیان و ئاوەدانکردنەوەی دەوڵەتەکەیان، دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆییان نەکەن.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی فەرەنسا پابەندبوونی وڵاتەکەی بە ئاسایش و سەقامگیری عێراق و وەستانی لە تەنیشت فەرەنسا و لە بەرامبەر ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان بەتایبەتی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دووپات کردەوە، جەختی لەسەر رۆڵی سەرەکی عێراق لە ناوچەکە کردەوە.

لە بانگەوازەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە کراوە، بەتایبەتی سەبارەت بە بارودۆخی سەختی مرۆیی غەززە، هەروەها پێویستی دوو هێندە هەوڵدان بۆ وەستاندنی ئازارەکانی فەلەستینییەکان، ئەمە جگە لە دەستەبەرکردنی پاراستنی ئاگربەست لە لوبنان.













گەلەری