PM:07:22:14/12/2024
18632 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، چەکدارێک هەڵی کوتاوەتە سەر جەنگەڵی دانکیخ و بەهۆی دەستڕێژی گولەوە دوو کەس کوژران
ئەمڕۆ شەممە، بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە جەنگەڵی دانکیخی فەرەنسا چەکدارێک هەڵی کوتایە سەر جەنگەڵی دانکیخ کەسێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بووە، دەستڕێژی گولەی کردەوەتە سەر کۆچبەران و بەو هۆیەوە دوو کۆچبەری کورد کوژران.
ئاماژەی بەوەشکرد، بکوژەکە دەستگیر کراوە بە رەچەڵەک خەڵکی فەڕەنسایە پێش ئەوەی بچێتە جەنگەڵەکە کەسێکی کوشتوە کە مودیری گواستنەوەی شارۆچکەیەکە دوای ئەوەش دوو کەسی کوشتووە لە جەنگەڵەکە، دوو کەسەکە خەڵکی شاری مەیوانی رۆژهەڵاتی کوردستانن یەکیان ناوی محەمەدە ئەوەی دیکەش ناوی هادیە، دواتر رۆشتووە بەرەو ناوچەی نزیک کاڵاس دوو سکویریتی کوشتووە واتە پێنج کەسی کوشتووە.
جەنگەڵی دانکیخ لە فەرەنسایە و هاوسنورە
لەگەڵ بەریتانیا، بەهۆی نزیکیشی لە سنوری ئەو وڵاتە کۆچبەرێکی زۆر رووی تێدەکەن و
لەوێوە بۆی دەچن، جەنگەڵەکە ژمارەیەکی زۆر کوردی تێدایە و بەشێکی زۆری ئەو
قاچاخچیانەشی کۆچبەرەکان دەبەنە بەریتانیا کوردن.
کارزان عەلی-بەلجیکا