سەنتەری میترۆ داوا لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەکات کە كۆتایی بە هەڕەشە و گوشارەكانی سەر كاری رۆژنامەنووسان بهێنێت و لەبری بڕگەكانی دەمكوتكردن لە كە لە یاسای سزادانی عێراقییدا هەیە، پەنا بۆ یاسای رۆژنامەگەری ببرێت و بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی ئازاد بكرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، دەستگیرکردنی شوان عادل، بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی کاردانەوەی لێ کەوتەوە و سەنتەری میترۆ لەم بارەیەوە وتی، دادگای قەزای شەقلاوە، فەرمانی ١٥ رۆژ راگرتنی بۆ بەڕێوەبەری كەناڵی ئێن ئاڕ تی دەركرد کە پێشتر دەزگای ئەیلول داوای یاسایی لە سەر كەناڵەكە تۆماركردووە.
وتیشی، بە پێی
بە دواداچوونی رۆژانەی سەنتەی میترۆ بۆ رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری، پەیامنێرانی
كەناڵی ئێن ئاڕ تی، لە زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان، فشار دەخرێتە سەریان و
ئازادی كاركردنیان بەرتەسك دەكرێتەوە، جگە لەو دۆسیەیەش، رۆژی هەینی ٢٤ـی تشرینی
یەكەمی ٢٠٢٥، لە ناحییەی شەمامكی سەر بە هەولێر، هێرشكرایە سەر تیمی ئێن ئاڕ تی و
بۆ ماوەیەك دەستبەسەر كران.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەنتەری میترۆ
داوا لە دامەزراوەی مەدەنی و عەسكەری هەرێم دەكات ئامانجی كۆتایی بە هەڕەشە و
گوشارەكانی سەر كاری رۆژنامەنووسان بهێنێت، لە یەكلاكردنەوەی دۆسییەی رۆژنامەنوسان
لەبری بڕگەكانی دەمكوتكردن لە كە لە یاسا سزادانی عێراقییدا هەیە، پەنا بۆ یاسای
رۆژنامەگەری ببرێت و شوان عادل، بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تیبە كەفالەتی شوێنی كاری ئازاد بكرێت.
هەرێمی
كوردستان لە یاساداناندا، وەك یاساكانی رۆژنامەگەری، مافی زانیاری، رێكخستنی
خۆپیشاندان، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی، لە بەشەكانی تری عێراق،
پێشكەوتووترە، بەڵام عیبرەت لە جێبەجێكردنیاندایە.