PM:11:48:26/10/2025
1444 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی نەوت عێراق کۆی گشتی هەناردەی نەوتی و داهاتە بەدەستهاتووەکانی مانگی رابردووی ئاشکراکرد، کە زیاتر لە ١٠٢ ملیۆن بەرمیل نەوت لە رێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) هەناردە کراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق، بڕی هەناردەی نەوتی خاو، کە شلەی چڕکراوەش دەگرێتەوە، گەیشتووەتە ١٠٢ ملیۆن و ١٥٠ هەزار و ٣٦٢ بەرمیل.
هاوکات
داهاتەکانیش گەیشتوونەتە زیاتر لە شەش ملیار و ٩٦٢ ملیۆن و ١٢٤ هەزار دۆلار.
ئامارەکە
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی گشتی بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراوی مانگی ئەیلولی رابردوو
لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق گەیشتووەتە ١٠٢ ملیۆن و ١٥٠ هەزار
و ٣٦٢ بەرمیل.