سەردێڕ:

گەنجێک لە سەنتەری شاری دهۆک کوژرا

AM:08:50:27/10/2025

4548 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە پۆلیسی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە سەنتەری شاری دهۆک گەنجێکی تەمەن ٣٧ ساڵ کوژرا، باوکی ئەو گەنجە بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیرکرا.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، چاوگێک لە پۆلیسی دهۆک بە ئێن ئاڕ تی وت، شەوی رابردوو لە رووداوێکی تەقەکردندا کەسێک کوژرا و باوکەکەی بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیرکرا.

چاوگەکە وتیشی، کوژراو تەمەنی ٣٧ ساڵە و بە زووترین کات تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کراوە.

 













گەلەری