PM:12:37:27/10/2025
10668 جار خوێندراوەتەوە
لە ناوەڕاستی پاییز نزیک دەبینەوە و کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، لەم دوو رۆژەدا کەشەکە کەمێک گەرمتر دەبێت و لە گەرمیان دەچێتەوە ٣٣ پلەی سیلیزی.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ــی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێکی تر بەرزدەبێتەوە.
سەبارەت بە کەشوهەوای
سبەی سێشەممەش کەشناسی هەرێم دەڵێت، کەشەکە گۆڕانکاری بەسەردانایەت و وەک خۆی
دەمێنێتەوە، وەک هەمیشە بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت بە ٣٣ پلەی
سیلیزی و حاجی ئۆمەرانیش فێنکترین شوێنی کوردستان دەبێت بە ١٩ پلە.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر: ٢٩
پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٧
پلەی سیلیزی
دهۆک: ٢٨ پلەی
سیلیزی
زاخۆ: ٢٨ پلەی
سیلیزی
ئامێدی: ٢٤
پلەی سیلیزی
ئاکرێ: ٢٧ پلەی
سیلیزی
کەرکوک: ٣١
پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٢٨
پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٦ پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٩
پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٣
پلەی سیلیزی