PM:12:27:27/10/2025
4108 جار خوێندراوەتەوە
جارێکی دیکەش مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مووچەی مامۆستایانی میلاک دابەشنەکرا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستیش کە کاندیدی نەوەی نوێشە دەڵێت، نزیکەی ٤٢ هەزار مامۆستای گرێبەست مووچەیان دابەش نەکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ـی شترینی یەکەمی ٢٠٢٥، عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست کە کاندیدی نەوەی نوێشە بۆ پەرلەمانی عیراق باسی لەوەکرد،ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش کرا زیاتر لە ١١١ هەزار مامۆستایە و پێیان خۆشە بەڵام نزیکەی ٤٢ هەزار مامۆستای گرێبەست مووچەیان دابەش نەکرا.
ئەو نوێنەرە ئاماژەی بەوەشکردووە، با حکومەتی ماوەبەسەرچوو بۆیان
روونبکاتەوە کە مامۆستایانی گرێبەست سەر بە چ وەزارەتێکن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆیە
و دەبوو زووتر مووچەکانیان وەربگرن بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو تا ئێستا مووچەی
مانگی هەشتی پێ نەداون.