سەردێڕ:

لە رووداوێکی تەقەکردندا گەنجێک کوژرا

AM:10:15:23/10/2025

29180 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک رووداوێکی تەقەکردن رویداوە و چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆیەوە گەنجێک کوژراوە و براکەشی بە سەختی بریندارە، چەند شایەدحاڵێکی رووداوەکە دەڵێن، " لەسەر وەڵامنەدانەوەی سڵاوێک، تەقەکردنەکە روویداوە".


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، درەنگانی شەوی رابردوو رووداوێکی تەقەکردن لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکوک رویداوە، بەهۆیەوە کوژران و برینداربوونی دوو برای لێ کەوتەوە.

بەپێی زانیارییەکان؛ ئەو کەسەی کە کوژراوە تەمەنی ١٧ ساڵە و بریندارەکەش ٢١ ساڵە، هەردوکیان دراوسێی ئەو کەسەبوون کە شەڕ و ناکۆکی لەنێوانیاندا بووە و بە پێی شایەتحاڵانیش، پێشتر هیچ کێشەیەک لە نێوانیاندا نەبووە، بەڵام لەسەر وەڵامنەدانەوەی سڵاوێک، بووەتە ناکۆکییان و رووداوی تەقەکردنەکە روویداوە.














گەلەری