سەردێڕ:

بەفربارین تا کەی بەردەوام دەبێت؟

AM:09:48:14/12/2024

2128 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی پێشبینیەکانى کەشناسى ئەمرۆش شەپۆلى بەفر و باران لە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى هەرێم بەردەوام دەبێت و لە سبەنێوە کەشەکە بەرەو جێگیرى دەروات و پلەکانى گەرما دەست بە بەرزبوونەوە دەکەن.


ئەمڕۆ شەممە ١٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، شەپۆلێکى بەفربارین ناوچە شاخاوییەکانى هەرێمى گرتووەتەوە و پلەکانى گەرما بۆ ژێر سفر دابەزییون، کەشناسى هەرێمیش رایگەیاند، ئەمڕۆش شەپۆلى بەفر و باران بەشێوەى پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.

هاوکات، هەر بەپێی پێشبینیەکانى کەشناسى پلەکانى گەرما شەوان لە خوار سفر پلەى سیلیزییەوە دەبن و بەڵام لە رۆژدا بەرزدەبنەوە.

 













گەلەری