سەردێڕ:

١٠٠ لیتر نەوت دابەشدەکرێت بەسەر ئەم خێزانانەدا

PM:11:24:13/12/2024

23912 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری بەشی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتیەکان، ئەو خێزانە کەرکوکیانەی دانیشتوی چەمچەماڵ و بازیانن لەلایەن کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتیەکان بڕی ١٠٠ لیتر نەوتیان پێ دەدرێت


ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، ئەندازیار عەلی محمد رەبیع بەڕێوەبەری بەشی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتیەکان لقی کەرکوک رایگەیاند، ئەو خێزانە کەرکوکیەکانەی دانیشتوی چەمچەماڵ و بازیانن لەلایەن کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتیەکان بڕی ١٠٠ لیتر نەوتیان پێ دەدرێت

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژانی داهاتوو تانکەرەکانی حکومەت بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ستافی لقی کەرکوک، دەستدەکەن بە دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ئەو خێزانانەی کە ماددەی ١٤٠ دەیانگرێتەوە لە پارێزگای هەولێر و چەمچەماڵ و بازیانن  و هەر خێزانێک ١٠٠ لیتر نەوتیان پێدەدرێت بە نرخی ١٥٠ دینار بۆ هەر لیترێک، بەپێی کارتی سووتەمەنی ژمارە ٤ ی ئێستا.

 

ئاماژه ی به وه شدا، که هه ڵمه ته کان به رده وام ده بن به به کارهێنانی تانکی حکومی و به سه رپه شتی راسته وخۆی ئه ندامانی لقی که رکوک، بۆ ئه وه ی دڵنیابن بەشە نەوت بگاته ئه و خێزانانه .

 













گەلەری