سەردێڕ:

نەمسا: هەزار یۆرۆ دەدەینە هەر پەنابەرێكی سوری کە بگەڕێنەوە وڵاتەکەی خۆیان

PM:10:45:13/12/2024

1600 جار خوێندراوەتەوە

حکوومەتی نەمسا، رایگەیاند پاداشتی گەڕانەوە پێشکەش بە پەنابەرانی سوری دەکات ئەگەر نەماسا جێبهێڵن و بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان.


ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، کارل نیهامێر سەرۆک وەزیرانی نەمسا رایگەیاند، بڕیاریان داوە هەزار یۆرۆ پێشکەشی هەر پەنابەرێکی سوری بکەن ئەگەر نەمسا جێبهێڵن و بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان، بە تایبەت کە ئێستا رژێمی ئەسەد رووخاوە و دۆخی وڵاتەکە سەقامگیر دەبێت.

باسی لەوەشکرد، دەبێت گەڕانەوەی پەنابەرەکان ئارەزوومەندانە بێت و نابێت پێچەوانەی خواستی خۆیان بێت، واتە نەبێتە هۆی دیپۆرتکردنەوەیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا سوریا پێویستی بە هاوڵاتیانی خۆی هەیە بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکە.

بەڵام هێشتا دیار نییە چەند پەنابەری سووری ئەم ئۆفەرەی حکوومەتی نەمسا قبوڵ دەکەن.













گەلەری