سەردێڕ:

دۆناڵد ترەمپ وەک کەسایەتیی ساڵی ٢٠٢٤ دەستنیشانکرا

PM:11:53:12/12/2024

2384 جار خوێندراوەتەوە

گۆڤاری تایم بۆ جاری دووەم دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکای وەک کەسایەتیی ساڵ دەستنیشان کرد.


ساموێل جەیکۆبس، سەرنووسەری گۆڤاری تایم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، "بۆ دووبارە داڕشتنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و گۆڕینی رۆڵی ئەمریکا لە جیهاندا، دۆناڵد ترەمپ کەسی ساڵی ٢٠٢٤ی تایمە".

دۆناڵد ترەمپ بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٦ ئەم خەڵاتەی وەرگرت، ئەو کاتیش دوای سەرکەوتنی بوو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

براوەکانی دیکەی پێشووتری خەڵاتەکە بریتی بوون لە گریتا تونبێرگ، چالاکوانی گۆڕانی کەشوهەوا، باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مێتا، پاپا فرانسیس و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا.














گەلەری