سەردێڕ:

بەرنامەی هاوڕێی تەمەن لە ئاسیاسێڵەوە نازناوی باشترین بەرنامەی خەڵاتەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدەستهێنا

PM:07:04:12/12/2024

972 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند، پرۆگرامی هاوڕێی تەمەن کۆمپانیاکەیان خەڵاتی نایابیی بەدەستهێناوە لەلایەن تێلێکۆم ریڤیوەوە کە بە یەکێک لە دیارترین چالاکییەکانی کەرتە پەیوەندییەکان دادەنرێت و بوونەتە پێوەر بۆ ناوازەیی.


ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ى ١٢ى ٢٠٢٤ کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە، لە میانەی ئاهەنگێکدا کە لە دوبەی و لە ناوەڕاستی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی دەستەبژێرێک لە سەرکردە و پێشڕەوانی بواری پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا سازکرا، ئەم رێزلێنانەی پێ بەخشراوە.
دەقی راگەیەنراوەکەی ئاسیاسێڵ: 
سلێمانی، عێراق - کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤- ئاسیاسێڵ شانازی دەکات کە پرۆگرامی ناوازەی هاوڕێی تەمەن خەڵاتیTelecom Review Excellence(خەڵاتی نایابیی لەلایەن تێلێکۆم ڕیڤیوەوە) بەدەستهێناوە لە بەشی "باشترین پڕۆگرامی وەفاداری و خەڵاتەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە میانەی ئاهەنگێکدا کە لە دوبەی و لە ناوەڕاستی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤بە ئامادەبوونی دەستەبژێرێک لە سەرکردە و پێشڕەوانی بواری پەیوەندییەکان لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا سازکرا. ئەم ڕێزلێنانە پایەدارە بەشێک بوو لە بۆنەی ساڵانەی چالاکییەکانی لوتکەی باڵای تێلێکۆم ڕیڤیو کە بە یەکێک لە دیارترین چالاکییەکانی کەرتی پەیوەندییەکان دادەنرێت کە تیایدا خەڵات دەبەخشرێتە ئەو داهێنان و دەستکەوتانەی دەبنە پێوەر بۆ ناوازەیی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا. 
ئەم خەڵاتە پایەدارە دەرخەری دیدگای پێشەنگی ئاسیاسێڵە لە بەهێزکردنی ئەزموونی دیجیتاڵیی و بەدیهێنانی گۆڕانکارییەکی گشگییر لە کەرتی پڕۆگرامی وەفاداری و خەڵاتەکان. پڕۆگرامی هاوڕێی تەمەن توانیویەتی ببێتە نموونەیەک چاوی لێ بکرێت لە ڕێگەی تێکەڵکردنی تەکنیکە دیجیتاڵییە نوێیەکان لە پێشکەشکردنی بەرنامەی خەڵاتی داهێنەرانە کە سەرنجی لەسەر ڕەزامەندی بەشداربووان بێت، لەگەڵ بنیاتنانی پەیوەندی درێژخایەن لە رێی پشتبەستن بە ئامرازگەلی دیجیتاڵی پێشکەوتوو و دابینکردنی ئەزموونی کەسیی ناوازە کە بەهایەکی ڕاستەقینەیان هەبێت. پرۆگرامی هاوڕێی تەمەنسەرکەوتوو بووە لە بەدەستهێنانی گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی لە چەمکیوەفادارییدا، بەو پێیەی هاندانی دیجیتاڵیی و ئاسانکاری بەکارهێنانئاوێتەی یەکتر دەکات، ئەمەش وایکردووە ببێتە نموونەیەکی ناوازە و نایاب لە بازاڕەکانی ناوچەکەدا. بەرنامەی خەڵاتەکانی ئاسیاسێڵ لەعێراق ئامانجیان بەهێزکردنی پەیوەندییە لەگەڵ بەشداربووانلەڕێگەی پێشکەشکردنی تایبەتمەندی "مزایا" و خەڵاتی تایبەت کەهانیان دەدات بەردەوام کارلێک بکەن و وەفادارییان بەرز دەنرخێنێت. ئەمبەرنامەیە پشت بە ستراتیژە داهێنەرەکان دەبەستێت کە هاندانیدیجیتاڵی و خزمەتگوزاریی بەها زیادکراوەکان پێکەوە دەبەستێتەوە بۆپێشکەشکردنی ئەزموونێکی بێ وێنە کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونیئاسیاسێڵە بە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری.
لەم بارەیەوە، چرا حسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکەی بازرگانیئاسیاسێڵ ڕایگەیاند: "بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە پایەدارە لەلایەن بەرنامەی هاوڕێی تەمەنەوە بەڵگەی پابەندبوونی ئاسیاسێڵە بە داهێنان و تەرکیزکردنی بەردەوامییەتی لەسەر باشترکردنی ئەزمونی بەشداربووان. ئێمە سوپاسگوزاری هاوبەش و بەشداربووانمانین کە بەشێکی دانەبڕاو بوون لەم سەرکەوتنە، و ئامانجمانە لە داهاتوودا دەستکەوتی زیاتر بەدەستبهێنین."
هەروەها ڕەبیع فەرەحات، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیایRelated سەبارەت بە خەڵاتەکە وتی: "ئێمە زۆر شانازی دەکەین بەهاوبەشیکردنمان لەگەڵ ئاسیاسێڵ و پێشکەشکردنیچارەسەرێکی نایاب لە بواری وەفاداری و خەڵاتەکان. پرۆگرامی هاوڕێی تەمەن سەلماندوویەتی کە خاڵی وەرچەرخانە لە بازاڕدا لەڕێگەیئەزموونە دیجیتاڵییە تەواو نوێکراوەکەیەوە. ئەم خەڵاتە گەواهیدەرە لەسەرروئیای پێشڕەویکارانەی "ئاسیاسێڵ" لە بەکارهێنانی بەرنامەکانی وەفاداری بۆ هاندانی بەشداریکردنی دیجیتاڵی، بەرزکردنەوەیئاستی ڕەزامەندی بەشداربووان، و پێشکەشکردنی خەڵاتی بەنرخ لەبازاڕێکدا کە چاوی لەسەر داهێنان و پێزانینە".

دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریى پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژماره‌ى به‌شدرابووانی ١٨.٦مليۆنە. ئاسياسێڵ وەکو یەکەم کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق، وە یەکەم کۆمپانیاشە کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دەگرێتەوە. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی ٤گێگا بە کوالیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشى زیاتر . ٩٩.٠٦٪ـی دانيشتوانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ى ببێته‌ فراوانترين تۆڕى مۆبايل لە عێراق لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی ٢٠١٥ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کوالیتی لە عێراق دابیندەکات.
 
دەربارەی ڕیلەیتد:
کۆمپانیایەکی پێشەنگی بواری تەکنەلۆژیای بەبازاڕکردن "Martech"ــــە کە چەندین خەڵاتی جیهانیی وەرگرتووە، تایبەتمەندە  لە بەرنامەکانی وەفاداری و پاداشت کە هەڵدەسێت بە پەرەپێدانی چارەسەری داهێنەرانە بۆ باشترکردنی ئەزموونی کڕیار و بەرزکردنەوەی ئاستی بەشداریکردن و ڕەزامەندییان. کۆمپانیای Related، لە ڕێگەی چارەسەرە ئامادەکراوەکانی "White Label" ـەوە و چارەسەرە تایبەتمەندەکانییەوە "Customized"، بەرهەم و خزمەتگوزاری داهێنەرانە پێشکەش دەکات کە پێداویستییە تایبەتەکانی هەر کۆمپانیا و کەرتێک دابین دەکات. Related ساتی خۆشی بۆ زیاتر لە ٢٧ملیۆن کەس لە ناوچەکەدا دروست دەکات لە ڕێی گەشتەکانیانەوە بە ناو هەردوو جیهانی دیجیتاڵی "ڤێرچواڵی" و واقیعیدا.













گەلەری