سەردێڕ:

چەند خوویەک پێویستە پابەند بیت پێیەوە بۆ ئەوەی بە درێژایی زستان بە تەندروستی بمێنیتەوە

PM:03:24:12/12/2024

1764 جار خوێندراوەتەوە

گرتنەبەری چەند هەنگاوێکی سادە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزبوونی سیستمی بەرگری جەستە و دوورکەوتنەوە لە سەرمابوون لە وەرزی زستاندا.


لە راپۆرتێکی ماڵپەڕی "Telegraph" ی بەریتانیدا، پسپۆران ئاماژەیان بە چەند خوویەکی سادە کردووە کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بە درێژایی زستان تەندروست بمێنیتەوە، دیارترینیان بریتین لە:

١. رۆژانە پێویستە بەرکەوتنت بە تیشیکی خۆر هەبێت بۆ ماوەی ١٠ بۆ ١٥ خولەک بە تایبەت لە بەیانیاندا.

٢. گرنگیدان بەپاکوخاوێنی، رۆژانە یەک بۆ دوو جار پەنجەرە و درگاکان بکەرەوە بۆ دەرچوونی ئەو بەکتریا و ڤایرۆسەکانی ناو ماڵ.

٣. دەستشۆردن پێش هەموو نانخواردنیک چونکە یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی بەکتریا.

٤. خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە.

٥. گرنگیدان بە وەرزشکردن چونکە باری دەروونی باشتر دەکات هەروەها یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکە و ئێسکەکان دەکات.

٦. خەوتنی پێویست توانای دەرونی باشتر دەکات و یارمەتی پاراستنی تەندروستی مێشک دەدات.













گەلەری