سەردێڕ:

وەزیرى دارایی عێراق هاوکارى هەرێمە بۆ دابینکردنى موچە

PM:03:06:12/12/2024

3324 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، بەشی زۆری كێشەكانیان پەیوەست بە مووچە لەگەڵ بەغدا چارەسەر كردوە، وتیشی لیستى موچەى مانگى ١١ وردبینى بۆ کراوە و وردبینی بۆ لیستی موچەی مانگی ١٢یش بەردەوامە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی حوکمەتی کاربەڕێکەر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەوڵی زۆریان داوە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و هەوڵدەدەن هیچ موچەیەکی ئەمساڵ نەفەوتێت و وتیشی، پەیوەندیەکی پتەویان هەیە لەگەڵ وەزارەتی دارای عێراق

هاوکات، بەرەو کۆتایی ساڵ دەڕۆین ‌و هێشتا فەرمانبەرانی کوردستان چاوەڕێی مووچەی مانگی ١٠ن و تا ئێستا حوکمەتی کاربەڕێکەر لیستەکەی بڵاونەکردۆتەوە لەکاتێکتدا، حوکمەتی عێراق هەموو مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی عێراقی دابەشکردووە.













گەلەری