کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لەکاتەکانی ئێوارە نمە باران و بەفر دەبارێت کاریگەری بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژی هەینی، پلەکانی گەرما بە رێژەیەکی بەرچاو دادەبەزن
ئەمڕۆ پێنجشەممە،کەشناسی هەرێم رایگەیاند،ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت, لەکاتەکانی
ئێوارە نمە باران و بەفر سەرەتا لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور دەبارێت
پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ئیدارەی سۆران وە بەفر لە تەواوی ناوچە
شاخاوییە سنوورییەکانی ئەم دەڤەرە دەبارێت. کاریگەری بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژی هەینی.
هاوکات بەرزترین پلەی گەرما ١٤ پلەی
سیلیزییە لە گەرمیان و نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەرانە بە ناقس ١ پلەی
سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ١٤ پلەى
سیلیزى
سلێمانی : ٧ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١١ پلەى
سیلیزى
کەرکوک : ١٢ پلەى
سیلیزى
هەڵەبجە : ١١ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ١١ پلەى
سیلیزى
حاجی ئۆمەران : -١ پلەى سیلیزى
سۆران : ٨ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ١٤ پلەى
سیلیزى