PM:07:07:11/12/2024
1792 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە رێگای کەلار دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و سێ منداڵ و دوو ئافرەتیش برینداربوون
ئەمڕۆ چوار شەممە ١١ـی١٢ـی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای کەلار دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و سێ منداڵ و دوو ئافرەتیش برینداربوون
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکە لەسەر رێگای کەلار
ناحیەی باوەنور بەئاراستەی کەلار هاتووە لە گوندی بەردەسوری کۆن پاش ئەوەی کۆنترۆڵ
لەدەستدەدات خۆی بەستونێکی رووناکیدا دەکێشێت بەهۆیەوە پێنج منداڵ و دوو ئافرەت برینداربوون،
دەستبەجێ بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، بەهۆ
سەختی برینەکەیانەوە دوو لە بریندارەکان کە منداڵن گیانیان لەدەستدا و دوو برینداری
دیکە بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی سلێمانی کران.
وتیشی، ئەودوو منداڵەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان
شەش ساڵ و هەشت ساڵە، لە لایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە دەستیپێکردوە
بەمەبەستی زانینی هۆکار وچۆنیەتی رووداوەکە.