کەشناسی عێراق رایگەیاند، سبەینێ شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، کەشناسی عێراقی ئاماژەی بەوەکرد، سبەینێ شەپۆلێکی باران بارین و سەرما ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت. پلەکانی گەرماش بۆ خوار سفر پلەی سیلیسی دادەبەزن.
کەشناسی هەرێمیش رایگەیاند، ئەمڕۆ لە هەرێم
ئاسمان لە پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما ١ بۆ ٢
پلە بەرزدەبنەوە.
هاوکات بەرزترین پلەی گەرما ٢٢ پلەی
سیلیزییە لە گەرمیان و نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەرانە بە ٧ پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٢٠ پلەى
سیلیزى
سلێمانی : ١٨ پلەى
سیلیزى
دهۆک : ١٩ پلەى
سیلیزى
کەرکوک : ٢٢ پلەى
سیلیزى
هەڵەبجە : ١٨ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٢٠ پلەى
سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ٧ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٦ پلەى
سیلیزى
گەرمیان : ٢٢ پلەى
سیلیزى