PM:05:47:10/12/2024
3464 جار خوێندراوەتەوە
بە پێی زانیاریەکانی ئێن ئاڕ تی، لە هەولێر کچێک لە روداوێکی تەمومژاویدا گیانی لەدەستدا، باوکی کچەکەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کچەکەی کوژراوە و کەسی تۆمەتبار دەسترۆشتووی حزبە بۆیە تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بە پێی زانیاریەکانی ئێن ئاڕ تی کچێک بە هۆکارێکی نادیار گیانی لەدەستدا و باوکی کچەکەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە کچەکەی کوژراوە لە لایەن کەسێکی دەستڕۆشتوەوە.
باوکی کچەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی
کچەکەمی کوشتوە دەستڕۆشتووە بۆیە تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.
باسی لەوەشکرد، کچەکەم لە ماڵی مێردەکەیدا
خنکێندراوە، لە کاتژمێر ٨ کوژراوە لە کاتژمێر ١١ خەبەریان بە ئێمە داوە هەروەها
خیانەتی زەوجی لێ کردوەو هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە هەروەها دەشڵێت، بە جەستەیەوە شوێنی
لێدان و ئازار دیار بووە، وتیشی، زاواکەم هەفتەیەک لە زیندان بوەو ئازاد کراوە،
نامەوێت کەیسەکە بەلا ڕێدا بڕوات.