AM:11:21:10/12/2024
1428 جار خوێندراوەتەوە
سەرپەرشتیارێکی پرۆسەى سەرژمێرى رایگەیاند، بەبڕیاری وەزارەتی دارایی عێراق پرۆسەکە تاوەکو ١٤ــی مانگ درێژکراوەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ــی ١٢ــی ٢٠٢٤، سیروان حەمە فەتاح، سەرپەرشتیاری پرۆسەی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، پرۆسەکە بە بڕیاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق تاوەکو ١٤ـی مانگ درێژکراوەتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو قۆناغی سێیەمی
سەرژمێری گشتی دانیشتوان ئەمڕۆ کۆتایی پێبێت و پرۆسەکە لە ٣٠ـی مانگی رابردووەوە
دەستی پێکردووە و ئامانج لەم قۆناغەش زانینی ئاستی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و ئابووری
و زانستی و چەند زانیارییەکی دیکەی گرنگە لەسەر دانیشتوان.