AM:10:20:10/12/2024
2720 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی عێراق رایگەیاند، پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات روو لە نزمبوونەوە دەکەن و لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیش بەفر و باران دەبارێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی١٢ـی ٢٠٢٤، کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، لە رۆژانی داهاتوودا کەشوو هەوا دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن، ئاماژەی بەوەشکراوە، لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان باران و بەفر دەبارێت.
هاوکات کەشناسی هەرێمیش ئەوەی خستەڕوو، ئەمڕۆ
ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی با لەنێوان ٥ تا ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.