سەردێڕ:

شۆفێری پاسەکانی هەولێر: ئەگەر باجە زیادەکان لانەبەن کارکردن رادەگرین

PM:09:56:09/12/2024

936 جار خوێندراوەتەوە

شۆفێری پاسەکان بە ئێن ئار تی یان راگەیاند، ماوەی مانگێکە واتە چەند رۆژێک دوای هەڵبژاردن حکومەتی کاربەرێکەر دوو باجی لەسەر شۆفێرانی پاسی هەولێر زیاد کردووە ئەوانیش دەڵێن: ئەگەر باجە زیادەکان لانەبەن کارکردن رادەگرین


ئەمڕۆ دووشەممە، شۆفێری پاسەکان بە ئێن ئار تی یان راگەیاند، ژمارەمان نزیکەی هەزار پاسی گەورە و بچووکە و چەند رۆژیکە دەستکراوە بە وەرگرتنی پارە لێیان و زۆربەیان بە ناچاری لێیان وەرگریراوە و بڕیارە لە مانگی یەکیش دووبارە لێیان وەربگرنەو.

ئاماژەی بەوەشکرد، باجی یەکەمیان ١٠ هەزار بەناوی خەریتەوە و دووەمیان رۆژانە ٢٥٠ دینار لە هەر پاسیک کە ئەمە دوای هەلبژاردن زیادی کردووە و سەندیکا بەناوی حکومەتەوە وەری دەگرێت لێمان.

ئەوەش لە کاتیکدایە، ساڵانە بە ٨٠ هەزار خەت نوێ دەکەنەوە و سەندیکاش ناسنامە بە ١٢ هەزار نوێدەکاتەوە.

هێرش قادر-هەولێر













گەلەری