سەردێڕ:

وەفدێکی باڵای یونامی سەردانی نەوەی نوێی کرد

PM:05:46:09/12/2024

2504 جار خوێندراوەتەوە

لە سەردانێکی شاندێکی باڵای یونامی بۆ نەوەی نوێ باسیان لە پێکهێنانی کابینەی ١٠یەمی حکومەتی هەرێم کرد و نەوەی نوێش پڕۆژەکەی خۆی بۆ وەفدی میوان خستەروو


ئەمڕۆ دووشەممە، لەشاری هەولێر شاندێکی باڵای یونامی بەسەرۆکایەتی (فڕانسیسک ڕیفوڵتولا ناو) بەرپرسی نوسینگە و هەماهەنگکاری ئاسایش لەهەرێمی کورستان سەردانی نەوەی نوێییان کرد

لەدیدارێکدا باس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم کرا.

سەبارەت بە پەرلەمان نەوەی نوێ جەختی کردەوە کەپێویستە بەزووترین کات رێکارە یاساییەکانی کۆبونەوەی یەکەمی پەرلەمان تەواو بکرێن و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێت بۆئەوەی پەرلەمان ئەرکی یاسای و چاودێری خۆی دەستپێبکات.

هەروەها سەبارەت بەپێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم نەوەی نوێ بەوردی پڕۆژەی نەوەی نوێی بۆ وەفدی میوان رونکردەوەو رایگەیاند :کەئەو پڕۆژەیە دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لەسیستەمی حوکمڕانی وبەدیهێنانی هاوسەنگی لەهەرێمی کوردستان.













گەلەری