سەردێڕ:

ئەحمەد ئەنوەر: دەیان کەیسی گەندەڵی کەسانی پلە باڵامان لەبەردەستە

PM:03:39:09/12/2024

1188 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم رایگەیاند، لە ئەمساڵدا لە کۆی زیاتر لە ٢٠٦ کەیسی گەندەڵی تەنها ٢٧ کەیسیان یەکلای کراونەتەوە لە دادگاکاندا.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی١٢ـی٢٠٢٤، ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم، لە ئەمساڵدا لە کۆی ٢٠٧ کەیسی گەندەڵی کە لە دادگاکان بووە ٢٧ کەیسیان یەکلا کراونەتەوە و ١٦٧ کەیسی دیکەش لە قۆناغی دادگایی کردندان.

هاوکات وتیشی، سەروو ١٠٠ پلەی باڵا تا پلەی وەزیر لە دادگاکان بە تۆمەتی گەندەڵی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە و ئێستاش دەیان کەیسیان لەبەردەستە لە کەسانی پلە باڵا کە تۆمەتی گەندەڵییان لەسەرە.













گەلەری