سەردێڕ:

لیستی موچە رەوانەی بەغدا کرا

PM:12:50:09/12/2024

9648 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند بەغدا رازی بووە بەناردنی گوژمەیەکی دیکەی پارە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بۆ موچەی مانگی ١٠.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، بەرپرسێکی باڵای حکومەتی کاربەڕێکەریش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە دوو رۆژی داهاتوودا خشتەی موچە رادەگەیەندرێت و دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ١٠ دەکرێت.

هاوکات، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ١٢ـی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمیان ڕادەستی بەغدا کردووە.

وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەرێکەر ئاماژەی بەوەش کرد، نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لیستی موچەی مانگی کانونی یەکەمی فەرمانبەرانیان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە لە بەغدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەرپرسێکی باڵای حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە لە یەک دوو رۆژەدا خشتەی موچەی مانگی ١٠ـی موچەخۆرانی هەرێم رابگەیەنن.

 













گەلەری