AM:11:25:09/12/2024
2432 جار خوێندراوەتەوە
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی کەسێک گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە کەسێك گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو و رەوانەی نەخۆشخانەکراوە بۆ چارەسەر.
ئاماژە بەوەش
کرا، جۆری ئۆتۆمبێلەکان لە نێوان تۆیۆتا کۆرۆلا تاکسی و ڤۆلکس ڤاگنی تایبەت بووە.
هاوکات، هۆکاری رووداوی
هاتووچۆکەش دەگەڕێتەوە بۆ تێپەڕاندنی هەڵە لەلایەن یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان.