سەردێڕ:

ئەمینداری یەکگرتوو: روخانى رژێمى ئەسەد دەرسێکە بۆ هەموو دەسەڵات و رژێمەكان

PM:10:45:08/12/2024

1560 جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداری یەکگرتوو رایگەیاند، روخانى رژێمى ئەسەد دەرسێکە بۆ هەموو دەسەڵات و رژێمەكان کە دەبێت، لە چارەنووسی بێ باكی و ستەمكاری خۆیان بترسن.


ئەمڕۆ یەکشەممە، سەلاحەدین بەهادین لە وتارێکیدا لەبەردەم لایەنگرانى حزبەکەى باسى لەوشکرد، چاوەڕوانیكردنی دۆخی ڕۆژگارو ناوچەكە هەڵەیە، ئەگەر ئاسایشی ناوچەكە تێكبچێ لە دۆخێكی ئاوهادا ڕەنگە سەرئەنجامەكەی تەقینەوەیەكی جەماوەری خراپ بەدیبكەین، كە خوازراو نیە.

راشیگەیاند: رژێمی ئەسەد بە چەند رۆژێك داڕووخا، ڕژێمێك كە لەسەر هاوكێشەی نێودەوڵەتی وەستابێت و لەسەر پێی خۆی نەبێت و لەسەر ئەجندای بیانی وەستابێت، ئاوها دادەڕوخێت.

وتیشى، بۆیە ئەمە دەبێتە دەرسێكی تر بۆ هەموو لایەك بۆ هەموو هێزە سیاسیەكان و دەسەڵات و ڕژێمەكان، كە ئەگەر لەگەڵ میللەتی خۆیان ئاشتی بكەن و لە لێپرسینەوەی میللەتی خۆیان نەترسن، بەڵكو لە چارەنووسی بێ باكی و ستەمكاری بترسن.













گەلەری