سەردێڕ:

بافڵ تاڵەبانی: نابێت لە کابینەی داهاتوو حزب هیچ رۆڵێکی هەبێت

PM:08:31:08/12/2024

2548 جار خوێندراوەتەوە

میدیای یەکێتی رایگەیاند، لەدیدارەکەدا دۆخی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بە ئاڕاستەی سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر کرایەوە


ئەمڕۆ یەکشەممە، بافل تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی پێشوازیی لە ستیڤ بێتنەر کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، پێویستە حکومەتی نوێ لەسەر بنەمای هاوسەنگی و دادپەروەری پێکبهێنرێت و رەنگدانەوەی خواستی هەموولایەک بێت، بە کارنامەیەکی بەهێز و دوور لە دەستتێوەردانی حزبییەوە خزمەتی هەموولایەک بکات و کارەکانی لەپێناو ئاوەدانیی کوردستان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستەتردا بێت.

لەدرێژەی دیدارەکەدا دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت سووریا گفتوگۆی لەبارەوەکرا و لەوبارەیەوە بافڵ تاڵەبانی روونیکردەوە، یەکێتی بە وردی چاودێریی رووداو و پێشهاتەکان دەکات، بڕواشمان وایە پێویستە هەموولایەک بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و هەنگاو بەرەو قۆناغی داهاتوو بنێن.













گەلەری