PM:03:40:08/12/2024
1728 جار خوێندراوەتەوە
کونسوڵی ئەمریکا سەردانی شاسوار عەبدولواحیدی کرد و باسیان لە دۆخی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم و پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، ستیڤ پیتنەر، کونسوڵی گشتی ئەمریکا، سەردانی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و لە سەردانەکەیدا باسیان لە دۆخی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم کرد.
هاوکات، هەر لەسەردانەکەدا
گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و ئەو پێشهاتانەی لەبەردەمدایە خرانە بەرباس و گفتوگۆیان
لەبارەوە کرد.