سەردێڕ:

کارمەندانی تەندروستی هەڕەشەی مانگرتنی گشتی دەکەن

PM:01:54:08/12/2024

1508 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوە تەندروستییەکان مۆڵەتی ٤٨ کاتژمێریان دا بە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانیان سەبارەت بە پێدانی مووچە و پلەبەرزکردنەوەی پیشەیی.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، شەماڵ ئەحمەد، ئەندامی دەستەی باڵای سەندیکای فەرمانبەرانی تەندروستی رایگەیاند، حەوت سەندیکای تەندروستی سلێمانی کۆبوونەوە و راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە، داوای خەرجکردنی مووچەی کۆتایی سێ مانگی ئەمساڵ دەکەن دڵنیاییان دەوێ لە دابەشکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا لە داهاتوودا، ئەمە جگە لە یەکلاکردنەوەی ئەو پاداشت و پلەبەرزکردنەوە پیشەییانەی کە تا ئێستا خەرج نەکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، کارمەندانی کەرتی تەندروستی پێشبینیان دەکرد، دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە دەزگاکانی یاسادانان و چاودێری رۆڵی خۆیان بگێڕن لە بەدواداچوون بۆ مافەکانی هاووڵاتیان و فەرمانبەران، بەڵام ئەو چاوەڕوانیانە جێبەجێنەکران و قەیرانی مووچە نوێکرایەوە.













گەلەری