AM:11:53:08/12/2024
1932 جار خوێندراوەتەوە
بەێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیانکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـێ ١٢ـی ٢٠٢٤، دوا بەدوای بایکۆتی رۆژی رابردووی مامۆستایانی سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیش ئەمڕۆ بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد.
ئەمە لە کاتێکدایە، زیاتر لە دوو مانگە موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی
هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە وێڕای ناردنی بڕی ٧٦١ ملیار دینار بۆ سەر هەژماری
بانکی هەرێم ، بەڵام بە بیانووی جیاواز حکومەتی هەرێم دابەشی نەکردووە.