سەردێڕ:

فرۆکەخانەی سلێمانی بۆچی داخراوە؟

PM:11:22:07/12/2024

5612 جار خوێندراوەتەوە

شەش مانگى دیکە بەسەر راگرتنی گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانیدا تێپەڕی بۆ تورکیا و یەکێتی بەهۆکار دادەنرێت بۆ راگرتنی گەشتەکان، کە زیانی گەورەی بە کەرتی گەشتیاری و بازرگانی گەیاندووە و هاوڵاتیان دەڵێن، راگرتنی گەشتەکان کێشەی بۆ هاوڵاتییان و گەشتیارانیش دروستکردووە.


شەش مانگ، تێپەڕی بەسەر داخستنی دەرگای گەشتەکان بەرووى فرۆکەخانەى سلێمانى،کە دواینجار تورکیا بڕیاری داخستنیدا تاوەکو رۆژی ٧ی ١٢ گەشتەکان بەڕووی فڕۆکەخانەکاندا دابخرێت

لە راگرتنى گەشتەکان یەکێتى بەوەى لەم زۆنە خاوەن بریارى یەکەم و کۆتاییە، بەهۆکارى وەستانى گەشتەکان و زیانەکان بۆ فرۆکەخانەکە و هاوڵاتیانى پارێزگاکە دادەنریت

هاوڵاتییان باسلەوە دەکەن بەهۆی قەدەغەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانیەوە. کێشە بۆ هاوڵاتیان گەشتیار دروستبووە.

چونکە بۆ گەشتکردنی دەبێت لە سلێمانیەوە بچێتە هەولێر یان کەرکوک، ئەمەش لەرووی کات و خەرجیەوە زیاتری دەوێت

بەهۆی ڕاگرتنی گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی، ژمارەی گەشتەئاسمانیەکان و کاری نوسینگەکانی فیزا و گەشت لەسەدا پەنجا کەمیکردووە، چونکە ڕاگرتنی گەشتەکان، ئەو گەشتە ئاسمانیەش دەگرێتەوە کە لە ئاسمانی تورکیاوە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دێن،

راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان، ملیۆنان دۆلار زیانی گەیاندووە بەکەرتی گەشتیاری وبازرگانی، چونکە کارگۆی فڕۆکەخانەی سلێمانی یەکێکە لەکارگۆ قەرەباڵخ و پڕ جوڵە بازرگانییەکان لەسەر ئاستی عێراق.













گەلەری