PM:07:48:05/12/2024
1776 جار خوێندراوەتەوە
باڵیۆزخانەی چین لە دیمەشق داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات بە زووترین کات سوریا بەجێبهێڵن یاخود بگەڕێنەوە بۆ چین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، دوای راگەیاندنی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، باڵیۆزی چین لە دیمەشق داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات بە زووی سوریا جێبهێڵن بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنی سوریا.
هاوکات، ئەم بانگەوازە دوای ئەوە دێت کە لی جیان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی
چین، کە رۆژی دووشەممە لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتەکەی
داوای لە حکومەتی دیمەشق کردووە کە رێوشوێنی کاریگەر بگرێتەبەر بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی
چین و دامەزراوە چینییەکان لەسەر خاکەکەی.