سەردێڕ:

لەناو زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی شەڕبوو و پێنج کەس برینداربوون

PM:01:24:05/12/2024

21972 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی زانیارەکانی ئێن ئاڕ تی، دوو خوێندکار لە کافێی زانکۆ دەبێتە دەمەبۆڵەیان هەڕەشە لەیەک دەکەن دواتر لە دەرەوەی حەرەمی زانکۆ شەر دروست دەبێت لە نێوانیان پێنج کەس بریندار دەبێت


ئەمڕۆ پێنجشەممە بە پێی زانیارەکانی ئێن ئاڕ تی، دوو خوێندکار لە کافێی زانکۆ دەبێتە دەمەبۆڵەیان هەڕەشەڕە لەیەک دەکەن بۆ دەرەوەی زانکۆ، لە حەوشەی زانکۆ شەڕ لە نێوانیاندا روویدا ٥ کەس بریندارن. ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای هەرەشە کردن، هەردوولا براکانی خۆیان بانگکردووە، شەڕ لە نێوانیان رووی داوە بە دارو چەقۆ و بۆری یەکتریان بریندار کردوە.

شایەت حاڵەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە شەش کەسیان لە دەرەوەی حەرەمی زانکۆ هاتوون و هێرشیان کردۆتە سەر زانکۆ و خوێندکاری زانکۆ.
ئاماژەیان بەوەشکرد، هێزە ئەمنیەکان ناوی خوێندکارەکانیان وەرگرتوە ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵ دەکرێت.
هاوکات، دوو خوێندکارەکە لە قۆناغی چوارن هۆکاری کێشەکەبوون.













گەلەری