سەردێڕ:

زۆربەی خوێندنگەکان و بەشێک لە فەرمانگەکان بایکۆتیان کرد

AM:11:03:05/12/2024

2912 جار خوێندراوەتەوە

زۆربەی خوێندنگاکانی سلێمانی و راپەرین و هەڵەبجە، بەشێک لە فەرمانگەکانی سلێمانی دژی نەهاتنی مووچە بایکۆتیان کرد


زیاتر لە ٥٠ رۆژە مامۆستایان و مووچە خۆران چاوەروانى وەرگرتنى مووچەکانیانن هەر ئەمەواى کردوە بەشیک لە مامۆستیان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و قەزا و ناحییەکانی دەورەبەری بایکۆتى ناوەندەکانى خویندن بکەن هەندێکیشیان باس لەوەدەکەن، لە ئەگەری چارەسەرنەکردنی کێشەکانیاندا رێکاری یاسای دەگرنە بەر.

ئەم بێ باکیەى حکومەتى کاربەرێکەر واى لە مامۆستایانى نارازى کرد لە یاداشتێکى ٥ خالیدا داوا بکەن هەرچى زووە مووچەى مامۆستایان دابەشبکەن بەپیچەوانەوە نارەزایەتیەکان زیاتر دەکەن لەکاتیکدا سەرجەم باخچەى ساوایانەکان دەوامیان راگرتوە لەسەرەتاى هەفتەوە.

جگە لەبایکۆتى قوتابخانەکان شارەوانى سلێمانش بایکۆتى دەوامى راگەیاند، مامۆستایان و فەرمانبەران پێیان وایە، حکومەتی کاربەڕێکەر لە داهاتی ناوخۆ پارەی پێویستی لە بەردەستدایە و دەتوانێت مووچەی پێدابەشبکات، بەڵام ئەم کارەی دەیکات بە مەبەستە.













گەلەری