سەردێڕ:

وەزیری پلاندانان: حکومەت دوای کۆکردنەوەی زانیاری ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری رادەگەیەنێت

PM:09:39:04/12/2024

1384 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پلاندانان پشتڕاستی کردەوە، دوای تەواوکردنی پرۆسەی کۆکردنەوەی زانیاری، حکومەت ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری رادەگەیەنێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانان رایگەیاند، دوای کۆکردنەوەی زانیاری حکومەت ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری رادەگەیەنێت، وتیشی"سەرژمێری دانیشتووان پشتی بە سیستەمێکی دیجیتاڵی بەستووە و ئەنجامەکانی بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی ئۆتۆماتیکی کردووە، چونکە پرۆسەی سەرژمێرییەکە ستایشی نێودەوڵەتی زۆری بەدەستهێناوە چونکە ئامانجی گەشەپێدانە."

ئاماژەی بەوەش کرد، "حکومەت کار لەسەر ژماردنەوەی عێراقییەکانی دەرەوەی وڵات دەکات و دوای تەواوکردنی پرۆسەی کۆکردنەوەی زانیاری ئەنجامەکانی کۆتایی رادەگەیەنێت"













گەلەری