PM:07:25:04/12/2024
4548 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری کەرکووک رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە ٥ـی کانونی یەکەم لە کەرکووک کرایە پشوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، ڕێبوار تەها مستەفا، پارێزگای کەرکووک سبەی ٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ کرایە پشوو لە دیوانی پارێزگا و فەرمانگەكانی جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و سەرجەم خوێندنگە و زانكۆ حكومی و ئەهلییەكان.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم پشووە لەسەر داوای دکتۆر عەلیا عەتار سەرۆکی زانکۆی
تەکنیکی باکور و کۆلێژەکانی ناگرێتەوە بەهۆی بوونی تاقیکردنەوەی خوێندکارەکانیان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، راگرتنی دەوامی سبەی هاوکاتە لەگەڵ یادی شەهید بوونی 'فاتیمە
زەهرا' کە لە زۆربەی پارێزگاکان کراوەتە پشوو.