سەردێڕ:

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ: سودانی وتی هەرێمی کوردستان پابەندی رێکەوتنەکانی تایبەت بە بودجە نەبووە

PM:06:24:04/12/2024

4752 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، سودانی وتی، هەرێمی کوردستان پابەندی رێکەوتنەکانی تایبەت بە بودجە نەبووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، سروە عەبدولواحید، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سودانی وتی، هەرێمی کوردستان پابەندی رێکەوتنەکانی بودجە نەبووە و ناتوانین چیتر پابەندنەبوونی هەرێم بە یاسای بودجەوە قوڵبکەین.

هاوکات سروە عەبدولواحید ئاماژەی بەوەش کرد، سودانی بۆ پرسی نەوتی هەرێم وتیشی لەرێگەی سۆمۆوە هەناردە بکرێت و هەرێم داهاتەکانی نانەوتی ناگەڕێنێتەوە بۆ بەغدا.

سەبارەت بە پرسی موچەش سودانی وتبوشی، چارەسەری پرسی موچە پەیوەستە بە پابەندبوونی هەرێمەوە بە یاسای بودجەوە.

 














گەلەری