PM:02:33:04/12/2024
1052 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەی ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، سبەینێش ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆڕێن بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەوەشی خستەڕوو، بەرزترین پلەی گەرما لە لە زاخۆ و گەرمیان و کەرکوک دەبێت بە ١٨ پلە و نزمترین پلەی گەرمیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە ٦ پلە.
هەروەها کەشناسى عێراقیش دەڵێت، هەفتەى داهاتوو تۆپەڵە هەوایەکى سارد روو
لە هەرێمى کوردستان و بەشێکى عێراق دەکات و پلەکانى گەرما زیاتر دادەبەزن.
پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێم بەم شیوەیەیە:
هەولێر : ١٧پلەی
سیلیزی
سلێمانى: ١٦ پلەی
سیلیزی
دهۆک : ١٧ پلەی
سیلیزی
زاخۆ : ١٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :١٧ پلەی
سیلیزی
کەرکوک: ١٨ پلەی
سیلیزی
سۆران : ١٥ پلەی
سیلیزی
حاجی
ئۆمەران: ٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٨
پلەی سیلیزی