سەردێڕ:

سروە عەبدولواحید: نازانم چۆن سەرەڕای ئەم هەموو شکستە خۆیان هەڵواسیوە بە دەسەڵاتەوە

PM:01:04:04/12/2024

2960 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم شەرم دەکات ئەمڕۆ کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام بدات، چونکە ناتوانێت یاسا بۆ پەرلەمان بنێرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، سروە عەبدولواحید سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم شەرم دەکات ئەمڕۆ کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام بدات، چونکە ناتوانێت یاسا بۆ پەرلەمان بنێرێت و ناتوانێ ئەرکە یاساییەکانی خۆی جێبەجێ بکات.

دەشڵێت، تا ئێستا حکومەتى ماوەبەسەرچوو مووچەی فەرمانبەرانی مانگی ١٠ی نەداوە و نازانم چۆن سەرەڕای ئەم هەموو شکستە خۆیان هەڵواسیوە بە دەسەڵاتەوە.













گەلەری