بەپێی بڕیارێکی حکومەتی عێراقی بڕیارە سەر مووچەی هەر یەک لە بریکار و راوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان کەم بکرێتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەپێی بڕیارێکی حکومەتی عێراقی کە لە مانگی ٦ی ٢٠٢٤ دەرچووە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بڕیاریدا مووچەی پلە باڵاکان کەم بکرێتەوە.
بەم شێوەیەی خوارەوە
١- ئاستی باڵای مووچەی پلە تایبەتەکان (ب)
{٢٫٣٣٠٫٠٠٠} تەنها دوو ملیۆن و سێ سەدو سی هەزار دینار دەبێت و دوای ئەوە سەر مووچەی
ساڵانە وەرناگرن.
٢- ئاستی باڵای مووچەی پلە تایبەتەکان (ٲ){٣٫٢٤٣٫٠٠٠}
تەنها سێ ملیون و دووسەدو چل و سێ هەزار دینار دوای ئەوە سەر مووچەی ساڵانە وەرناگرن.
٣- ئەو پلە تایبەتانەی کە پلەی بەڕێوەبەری گشتی
و سەرووترن و سەر مووچەیان لە مەرتەبە (١١) تێپەڕبووە دەگەڕێنەوە مەرتەبە (١١) بەبێ
وەرگرتنەوەی جیاوازی.
٤- کار بە هیچ ڕێنماییەکی تر ناکرێت جگە لەم ڕێنماییە.