سەردێڕ:

كۆمه‌ڵی دادگەری: دواخستنی مووچه‌ سته‌مێكی گه‌وره‌یه‌ و حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر لێی به‌رپرسه‌

PM:10:30:03/12/2024

1472 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵی دادگەریی رایگەیاند، دواخستنی‌ مووچه‌ بۆ زیاتر له‌ ٦٠ رۆژ، ستەمێکی گەورەیە بەرامبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان حکومەتی کاربەڕێکەر لێی بەرپرسە.


ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمەڵی دادگەری لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە، ناشه‌فافی‌ له‌ لیستی‌ فه‌رمانبه‌ران، شاردنه‌وه‌ی‌ داهاتی‌ ناوخۆ، نادیاری‌ له‌ داهاتی‌ ئه‌و نه‌وته‌ی‌ به‌ ته‌نكه‌ر ده‌فرۆشرێت و رازینه‌بوون به‌ تەوتینی مووچه،‌ بە هۆکاری دواکەوتنی موچە دەزانن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرەڕای ئەوەی بەغدا ٧٦٠ ملیار دیناری بۆ پارەی مووچەی مانگی ١٠ رەوانەی هەرێم کردووە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر پارەکە وەرناگرێت و ئامادە نییە داهاتی ناوخۆش نە رادەستی بەغدا بکات، نە کورتهێنانی مووچەی پێ پڕبکاتەوە.













گەلەری