دوای ئەوەی یون سوک یۆل سەرۆکی کۆریای باشوور سەپاندنی یاسای سەربازی راگەیاند، سوپای ئەمریکا لە سیئۆل جێگیرکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەتەوە، سەربازانی سوپا لە بەردەم بارەگای پەرلەمان و ناوەوەی پەرلەمان دەرکەوتن.
ئاماژەی بەوەشکرد،
سوپای کۆریای باشوور یاسای سەربازی دەپارێزێت تا ئەو کاتەی سەرۆکی کۆریای باشوور یاسای
سەربازی هەڵدەگرێت.
باسی
لەوەشکرد، پەرلەمانی کۆریای باشوور بە زۆرینەی دەنگ، ١٩٠ دەنگی نوێنەرانی ئامادەبوو
لە کۆی ٣٠٠ نوێنەر، دەنگی بەدژی بڕیارەکانی سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور دا.
سەرۆکی پەرلەمانی
کۆریای باشوور رایگەیاند، سەپاندنی یاسای سەربازی "نادروستە" و سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی
ئەو وڵاتە بە "هەنگاوێکی نایاسایی" زانی.
سەرۆکی پارتی
دەسەڵاتدار، هان دۆنگ هون، راگەیاندنی یاسای سەربازی بە "هەڵە" وەسف
کرد، جەختی لەسەر ئیرادەی خۆی بۆ رێگریکردن لەو یاسایە بە هاوکاری لەگەڵ خەڵکدا.
هاوکات،
لایەنەکانی دیکەش ئەم هەنگاوەیان بە "نادەستووری و دژە گشتی" زانی.