سەردێڕ:

لیژنەی ئەمنیی سلێمانی: لەمەودوا دەست بەسەر سەرجەم ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندا دەگرین

PM:06:19:03/12/2024

1408 جار خوێندراوەتەوە

بەبڕیاری لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی، لەمەودوا دەست بەسەر سەرجەم ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندا دەگیرێت، بە گوێرەی سۆراغێکی ئێن ئاڕ تیش، بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانە پێشتر بەرپرسانی پارتی و یەکێتی بەناوی پارچەی سکرابەوە هاوردەیان کردوون و دواتر چاک کراونەتەوە و بە هاوڵاتیان فرۆشراون


ئەمڕۆ سێشەممە، بە پیێ زانیاریەکانی ئێن ئاڕ تی، لەهەرێمی کوردستا زیاتر لە ٦٠ هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا هەیە کە زیاتر لە ٣٧ هەزاریان لە سلێماندایە هەندێک لەو ئۆتۆمبێلانە بەشێوەی تۆزو با دەفرۆشرێن و هیچ بەڵگەیەکی یاساییان لەگەڵدا نیە.

هاوکات،باس باسی بریاری دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتایە لەنێوان خاوەنی ئەم ئۆتۆمبێلانەدا، کە پێیان دەگوترێت مەلیکە و شاهینە و ماجێستا و چیتر دیارنیە چارەنووسیان سەلامەت دەبێت یاخوود نا..

بەبریاری لێژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لەمەودوا دەست بەسەر سەرجەم ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتاکاندا دەگیرێت کە لە ناوی پارێزگای سلێمانیدابن، رۆژی سێشەممەش وەک یەکەم هەنگاو هەر ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا ویستبێتی لە بازگەکانەوە بێتە سلێمانییەوە رێگری لێکراوە و گەڕێندراوەتەوە.، بە پێی رێنمایی لیژنەی ئەمنیش خاوەنەکانیان تەنها بۆیان هەیە ئۆتۆمبێلەکانیان ببەنە دەرەوەی هەرێم و ساغیبکەنەوە.

بەگویرەی سۆراغێکی ئێن ئاڕتی، ئەو ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتایانە چەند جۆرێکن هەندێکیان لە خاڵە سنوریەکانەوە بە ناوی ئەشیای سکراب بەرپرسانی یەکیتی و پارتی هاوردەیان کردوون و لێرە چاک کراونەتەوە دواتر ساغیانکردوونەوەتە، هەندێکی دیکەشیان هی بەرپرسانی ئەمنی بوون تابلۆی هێزی ئەمنییان لێدراوە و دواتر لێکراونەتەوە و فرۆشراون، لە ئێستاشدا ئەوەی زەرەرمەند دەبێت تەنها خەڵکی دەستکورتن و زۆرینەیان کاسبکارن داوا دەکەن رێگە چارەیەکی یاساییان بۆ بدۆزرێتەوە.













گەلەری