سەردێڕ:

سێشەممەی داهاتوو لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق کرایە پشوو

PM:04:16:03/12/2024

93584 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی عێراق بڕیاریدا رۆژی سێشەممەی داهاتوو دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت رابگرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران رایگەیاند، ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، لەسەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حکومییەکان پشووی فەرمیە، بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی رۆژی سەرکەوتن و ساڵیادی رزگارکردنی خاکی عێراق لە دەستی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش.

هاوکات، لە ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠١٧، عێراق ئازادکردنی سەرجەم ئەو زەویانەی راگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لەژێر دەستی داعشدا بوون، ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی کە هێزەکانی عێراق لە سوپا و پۆلیسی فیدراڵی و کۆکردنەوەی جەماوەری و پێشمەرگە بەشدارییان تێدا کردووە، تاجی سەرکەوتنیان لەسەر دانرا دوای شەڕەکان کە بۆ چەند ساڵێک بەردەوام بوون. حکومەتی عێراق بڕیاریدا ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت ڕابگرێت.













گەلەری