PM:02:48:03/12/2024
1824 جار خوێندراوەتەوە
دامەزراوەی پەی ڕایگەیاند، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا پارتی بە ڕێژەی ٢١.٤٤٪ و یەکێتیش بە ڕێژەی ١٠.٨٨٪ ـی دەنگیان بەدەستهێناوە، واتە بە هەردوو حزبەکەوە ٣٢٪ـی دەنگدەرانیان بەدەستهێناوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشپێدان راپۆرتی دووەمی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوەو و ئاماژەی بەوە دا، رێژەی دانگدانی گشتی لە ٥٥٪ بووە و ڕێژەی دروستی دەنگەکانیش لە ٤٨.٩٧٪ بووە.
بەپێى ئامارەکانى دامەزراوەکە، یەکێتی و پارتی لە ٣٢.٢٢٪ـی سەرجەم دەنگەکانیان بەدەست هێناوە.
پێشتر کۆمسیۆنى عێراق رایگەیاند، ٧٢٪ـی ئەوانەى کارتى دەنگدانیان هەبووە بەشدارى
هەڵبژاردنیان کردووە.