PM:12:35:03/12/2024
3872 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە حکومەتی عێراق بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، باسی ناردنی پارەی دیکە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بوونیە و ئەو پارەیەی نێردراوە بەشى موچەى مانگى ١٠ى هەرێم دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، چاوگێک لە حکومەتی عێراق رایگەیاند، باسی ناردنی پارەی دیکە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بوونی نیە ئەگەر هەرێم پابەندبێت بە خەرجکردنى بەشێکى داهاتى ناوخۆوە و هەروەها وتیشى"دەنگۆى ناردنى پارەى دیکە بۆ موچەى مانگى ١٠ دورە لە راستییەوە و تائێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە".
ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی سێ رۆژە بەغدا
بڕی ٧٦١ ملیار دیناری بۆ موچەی مانگی ١٠ـی فەرمانبەرانی هەرێم ناردووە بەڵام حکومەتی
کاربەڕێکەر وەرینەگرتووە ئەوەش هێندەی تر دابەشکردنی موچەی دواخستووە و هاوکات
داهاتی ناوخۆش رادەستی بەغدا ناکات و ئامادەش نییە ئەو کورتهێنانەی هەیە پڕی بکاتەوە.