PM:08:40:02/12/2024
1808 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، قەیرانی ئابووری ئەگەر لە ناوچەکەش درووست ببێت، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر عێراق نابێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی سەباح ئاماژەی بەوەش کردووە، عێراق رووبەڕووی هیچ مەترسییەکی دارایی و ئابووری نابێتەوە، بەوپێیەی لەم چەند ساڵەی دواییدا توانیویانە هەڵاوسان لە سەرتاسەری عێراقدا کۆنترۆڵ بکەن.
باسی لەوەش کردووە، لە ئێستادا بانکی ناوەندیی عێراق خاوەنی یەدەگێکی
زۆری زێڕ و دراوی بیانییە، ئەوەش وایکردووە هیچ مەترسییەک لەسەر ئابووریی عێراق
دروست نەبێت.