سەردێڕ:

ئەمڕۆ لە پەرلەمان چی روویدا؟

PM:05:17:02/12/2024

8724 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی تەمەنی پەرلەمان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "ئێمە برگە یاسایەکانی پەرلەمانمان جێبەجێ کرد، سوێندی یاساییمان خوارد بەڵام پارتی و یەکیتی و چەند لایەنێکی تر پەرلەمانیان بەجێهێشت و ناچاربووین دانیشتنی پەرلەمان دوابخەین"


ئەمڕۆ دووشەممە، بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، پارتی و یەکێتی رێککەوتوون لەدەرەوەی پەرلەمان رێکبکەون دواتر بێنەوە هۆڵەکانی پەرلەمان.

ئاماژەی بەوەشکرد، پارتی و یەکێتی رێککەوتوون کە تەنها سوێندی یاسایی بخۆن و پەرلەمان بەجێ بهێڵن و هیچ ناوێکی یاسای نادۆزیتەوە لەم کارەی یەکێتی و پارتی کردیان لە ناو پەرلەمان.

فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەدا، ناکرێت پەرلەمان بە کراوەی بەجێ بهێڵدرێت، ئەوەی سەرۆکی تەمەنی پەرلەمانە یەکێتی و پارتی نیە بۆیە یەکێتی و پارتی هۆڵەکانی پەرلەمانیان بەجێ هێشتووە.

باسی لەوەشکرد، تەنها فراکسیۆنی نەوەی نوێ و یەکگرتوو لە دوای پشووی یەکەم ئامادەبوون، زۆربەی فراکسیۆنی حزبەکانی دیکە بایکۆتیان کرد و نەهاتنەوە هۆڵەکانی پەرلەمان.

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ جاری سێیەم زەنگی ئاگادار کردنەوە لیدرا بگەڕێنەوە پەرلەمان بەڵام یەکیتی و پارتی و چەند لایەنێکی تر نەهاتنەوە بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد، جەنابی سەرۆکی تەمەنی پەرلەمان دوو جار هەوڵی دا بێنەوە ناو پەرلەمان بەلام تەنها فراکسیۆنی نەوەی نوێ و یەکگرتوو مانەوە.

هاوکات، لەم کاتەدا دادگای فیدراڵی دەتوانێت تەداخول بکات و بە پێی یاساکان بێت نابێت دانیشتنی پەڕلەمان بە کراوەی بەجێ بهێڵدرێت.













گەلەری